بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

ئانیلیس ماری 'ئانە' فرانک (ئەڵمانی: [ˈanəˌliːs maˈʁiː ˈfʁaŋk]، وەشانی کورت: [ˈanə ˈfʁaŋk] (سەبارەت بەم پەڕگەیە گوێگرتن)، ھۆڵەندی: [ˈɑnəˌlis maːˈri ˈfrɑŋk]؛ ١٢ی حوزەیرانی ١٩٢٩ – شوبات یان ئازاری ١٩٤٥) جوولەکەیەکی ئەڵمانی-ھۆڵەندی بوو، بەیەکیک لە باسکراوترین کەس لە ناو قوربانیانی ھۆڵۆکۆست دادەنرێت. بەنووسینەوەی یادەوەرییەکانی ناوبانگی لەدوای مردنی دەرکرد، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی کتێبی بیرەوەرییەکانی کچێکی گەنج (ناوە ڕەسەنەکەی: Het Achterhuis)، کە بەڵگەنامەی ژیانی خوشاردنەوەیەی بوو لە ساڵانی ١٩٤٢ بۆ ١٩٤٤، لەکاتی داگیرکردنی ھۆڵەندا لەلایەن ئەڵمانیا لەسەردەمی جەنگی جیھانیی دووەم. کتێبەکەی ئانە بەیەکێک لە بەناوبانگترین کتێبەکانی جیھان دادەنرێت، ھەروەھا بووەتە سەرچاوەی کۆمەڵێک شانۆگەری و فیلم.

ئان لەدایکبووی فرانکفۆرت، ئەڵمانیایە بەڵام زۆربەی ژیانی لەناو یان ننزیک ئەمستەردام، ھۆڵەندا بەسەربردووە. ئانە تەمەنی چوار ساڵان بووە، کاتێک خێزانەکەی لە ئەڵمانیاوە چوونەتە ھۆڵەندا، لەکاتی گەیشتنە دەسەڵاتی نازییەکان. لە ساڵی ١٩٤١، ھاوڵاتینامەی ئەڵمانی لێسەندرایەوە، بەمەش بووە کەسێکی بێوڵات. لە ئایاری ١٩٤٠، ئانە لە ئەمستەردام گیری خوارد، ئەمەش دوای داگیرکردنی ھۆڵەندا لەلایەن ئەلمانیای نازییەوە. لەدوای زیادبوونی مەترسی و کۆمەڵکووژی گەلی جوو، ئەوا ئانە لە ژوورێکی نھێنی خۆی شاردەوە، کە لە پشت کتێبخانەیەکدا بوو، ژوورەکە لە ھەمان ئەو باڵەخانەیەدا بوو کە باوکی، ئۆتۆ فرانک کاری لێ دەکرد. لەوکاتەوە تاکوو گیرانی خێزانەکەی لەلایەن گێستاپۆکان لە ئابی ١٩٤٤، ئەو خەریکی نووسین و پاراستنی یادنامەیەکی بوو کە بەدیاری پێی درابوو، بەشێوەیەکی ڕێک و بەردەوام لێی دەنووسی. دوا بەدوای گیرانیان ئەوا خێزانی فڕاک برانە کەمپی زۆرەملێی نازییەکان. لە تشرینی یەکەم یان دووەمی ١٩٤٤، ئانە لەگەڵ خووشکەکەی مارگۆت، لە کەمپی ئاشڤیتز گواسترانەوە بۆ کەمپی بێرگن بیلسن، کە دوای چەند مانگێک، لەوێ مردن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی نزیککراوەی خاچی سوور، ئەوا لە مانگی ئازار مردن، دەسەڵاتی ھۆڵەندا مردنی ئەوانی بە ٣١ی ئازار وەک ڕۆژی فەرمی مردنی ئانە دانا، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١٥، بەپێی توێژینەوەیەکی خانەی ئانە فرانک ئەوا پێدەچێت مردنی لە مانگی شوبات بووبێت.

ئۆتۆ، تاکە ڕزگاربووی خێزانەکەی بوو، کە لەدوای جەنگ گەڕایەوە ئەمستەردام وە بینی یادەوەری ئانە لەلایەن سکرتێرەکەیەوە پارێزگاری لێکراوە، میپ گیس کە دواتر بە ھەوڵی ئۆتۆ وەک کتێب لە ساڵی ١٩٤٧ چاپکرا. یادەوەرییەکە بەزمانی ھۆڵەندی نووسرابوو، دواتر لە ساڵی ١٩٥٢ وەرگێڕانی بۆکرایە سەر زمانی ئینگلیزی و تا ئێستا بۆ زیاتر لە ٧٠ زمان وەرگێڕانی بۆکراوە. (تەواوی وتار...)

لە ھەواڵەکاندا
جێگری وێنە=تیلکایۆ
تیلکایۆ

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • لەساڵی ١٩١٧ دا ،لیۆن ترۆتسکی وه‌كو سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ یەکێتیی سۆڤیەت بۆ شاری‌ پیترۆگراد هه‌ڵبژێردرا.
  • لەساڵی ١٩٦٧ دا ، چێ گیڤارا و هاوكاره‌كانی‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ بۆلیڤیا وە له‌بۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیر كران.


ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٨٤٬٩٨٠ وتار و ١٨٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٧٨٬٢٣٣ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٨٤ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٨٤٬٩٨٠ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چونکە دەسڕدرێتەوە؛ بەڵام ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.